له ڕۆژی شه‌شه‌مدا، پاشاكه له‌گه‌ڵ خۆیدا واته (خودا، ڕۆحی پیرۆز، له‌گه‌ڵ وشه‌كه) دوا و فه‌رمووی:
«با مرۆڤ له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆمان دروستبكه‌ین و له خۆمان بچێت*. با ده‌سه‌ڵاتدار بن … هه‌روه‌ها به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌ره….»
خودا مرۆڤی له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی به‌دیهێنا، له‌سه‌ر وێنه‌ی خودی خۆی به‌دیهێنا، به نێر و مێ به‌دیهێنان. (په‌یدابوون ١: ٢٦-٢٧)
كاتێك كتێبی پیرۆز ده‌فه‌رموێ خودا مرۆڤی له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی به‌دیهێنا، مانای ئه‌وه نییه خودا كتومت له ئێمه ده‌چێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه ببینه ڕەنگدانهوهی سروشت و كه‌سایه‌تی خودا. بۆ نموونه، له سه‌رده‌می كۆن، پاره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم وێنه‌ی ئیمپراتۆری ڕۆمی له‌سه‌ر ده‌كێشرا. به هه‌مان شێوه، وێنه‌ی خودا له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی كێشرا. یه‌كه‌مین ژن و پیاو به جۆرێك به‌دیهێنران توانای بیركردنه‌وه و خۆشه‌ویستی و قسه‌كردنیان هه‌بێت، هه‌روه‌ك به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چێژ له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن. خودا خه‌ڵكی دروست نه‌كرد تاوه‌كو ببنه كۆیله‌ی، به پێچه‌وانه‌وه ویستی مرۆڤه‌كان ببنه هاوڕێی.
خودا مرۆڤی هه‌ر به ته‌نها له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی دروستنه‌كرد، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتداریشی كردن به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا. خودا مرۆڤی به‌دیهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به زه‌وی بده‌ن و فهرمانڕەوایهتی زه‌وی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی زه‌وی ئاشكرا بكه‌ن و به داناییه‌وه سوود له سامانه سروشتییه‌كانی وه‌ربگرن. ئه‌م جۆره توانا و داناییه مرۆڤ له ئاژەڵان جیاده‌كاته‌وه.
خودا دوو شتی گرنگی به ئاژەڵان به‌خشی: جه‌سته و دەروون.
به‌ڵام، خودا سێ شتی به مرۆڤ به‌خشی: جه‌سته و ده‌روون و ڕۆح.
جا یه‌زدانی خودا پیاوی له خۆڵی زه‌وی پێكهێنا و هه‌ناسه‌ی ژیانی فووكرده كونه لووتی. به‌مه‌ش پیاوه‌كه بووه گیانێكی زیندوو. (په‌یدابوون ٢: ٧)
جه‌سته تەنها ماڵێك بێ گیان بوو، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یه‌زدان دەروون و ڕۆحی بهبهرداكرد.
ده‌روون بریتی بوو له توانای خواست و سۆز و تێگه‌یشتن كه به هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ست به ده‌وروبه‌ری بكات، بیربكاته‌وه و بڕیاربدات.
ڕۆح بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی خودا و مرۆڤ بوو. له‌ش یارمه‌تی مرۆڤی دا په‌یوه‌ست بێت به جیهانی ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام ڕۆح په‌یوه‌ستی ده‌كات به خودای نه‌بینراو. خواستی خودا ئه‌وه بوو كه مرۆڤه‌كان بیناسن.
خودا زۆر بایه‌خ به مرۆڤ ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا مرۆڤی به‌دیهێناوه، كه‌واته خودا نه‌ك به ته‌نها به‌دیهێنه‌ره به‌ڵكو خاوه‌نی مرۆڤیشه.
خودا یه‌كه‌مین مرۆڤی ناونا (ئاده‌م)، واته «له زه‌وییه‌وه» یان «مرۆڤ». پاشان خودا، یه‌كه‌مین ژنیش دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌ر له‌وه ده‌بێت چه‌ند ئاماده‌كارییه‌ك بكات.
ئاده‌م سه‌ره‌تا پێویستی به ماڵ و ئیش هه‌بوو.
بڕۆ سەرەتا
دوا تێبینی
ئەگەر خودا تاك و تەنهایە، بۆچی دەفەرموێت: «با مرۆڤ لەسەر وێنەی خۆمان دروست بكەین؟» وەاڵمدانەوەی ئەم پرسیارە لە یەكێتییە ئاڵۆزەكەیدایە. له كتێبی پیرۆزدا، وشەی عیربی بۆ خودا بریتیە لە ”ئیلۆهیم“ كە ناوێكی كۆیە. لە زمانی عیربیدا، وشەی ”یەك“ لە دەستەواژەی ”خودا یەكه“ بە مانای یەكگرتوویی لە دوو یان سێ شت‌دا. لە هەتاهەتاییدا و پێش بەدیهێنانی مرۆڤ و فریشتەكان، خودا لەناو سیانەی خۆیدا پەیوەندی و گفتوگۆی هەبوو – لەگەڵ وشەكە (كوڕەكه) و ڕۆحی پیرۆزدا. «ئەوەتا خودا مەزنه و ئێمەش نایناسین.» (ئەیوب ٣٦: ٢٦).
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
هەروەها ئەو شتانە چین كە یەزدان لە بەدیهێناندا مرۆڤی لە ئاژەڵ جیاكردەوە؟