له سه‌ره‌تاوه، خودا و مرۆڤ هاوڕێ بوون، به‌ڵام ئه‌م هاوڕێیه‌تییه پێویستی به تاقیكردنه‌وه هه‌بوو. پاشای گه‌ردوون نایه‌وێت شانشینه‌كه‌ی پڕبكات له به‌نده كه به ناچاری ملكه‌چی بن.
یه‌زدان ئاده‌می خۆشده‌ویست و پلانێكی مه‌زنی هه‌بوو بۆ ئه‌و و هاوسه‌ری داهاتووی. خودا خه‌ڵكی ده‌ویست نه‌ك كۆیله. ته‌نها داوای خودا له ئاده‌م ئه‌وه بوو گوێڕایه‌ڵی بێت.
یه‌زدانی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به پیاوه‌كه دا و فه‌رمووی: (تۆ ئازادیت له هه‌موو دره‌خته‌كانی باخچه‌كه بخۆیت، به‌ڵام بۆت نییه له دره‌ختی زانینی چاكه و خراپه بخۆیت، چونكه له‌و ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان ده‌مریت.) (په‌یدابوون ٢: ١٦-١٧).
ئه‌مه‌ش فه‌رمانێكی قورس نه‌بوو. ئاده‌م ده‌یتوانی له هه‌موو به‌ری دره‌خته‌كانی باخچه‌كه بخوات جگه له یه‌ك دره‌خت. گوێڕایه‌ڵبوونی ئه‌م داواكارییه ئاسانه، ئاده‌م ده‌یتوانی پیشانی یه‌زدانی بدات كه متمانه‌ی به پلانه‌كه‌ی هه‌یه.
خودا به ئاده‌می فه‌رموو چی ڕووده‌دا ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی بشكێنێت؟
ئایا خودا به ئاده‌می فه‌رموو ئه‌گه‌ر له‌به‌ری دره‌خته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه بخوات، ئه‌وا بۆ پاكبوونه‌وه‌ی گوناهه‌كه‌ی پێویسته ئه‌ركه ئایینیه‌كان به‌جێبهێنێ، وه‌ك نوێژكردن، ڕۆژوگرتن، خێركردن، چوون بۆ كڵێسا، په‌رستگا یان مزگه‌وت؟ ئایا خودا فه‌رمووی ده‌بێت ئه‌وه‌نده كاری چاكه بكات تاكو كاره خراپه‌كه‌ی ده‌سڕێته‌وه؟
نه‌خێر، خودا هه‌رگیز ئه‌مه‌ی نه‌فه‌رموو.
خودا به ئاده‌می فه‌رموو، “چونكه له‌و ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان ده‌مریت.”
شكاندنی فه‌رمانی خودا ناوده‌برێت به «گوناه.» شكاندنی فه‌رمانی خودا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی مردنه. خودا به ئاده‌می فه‌رموو: ئه‌گه‌ر له‌و میوه‌یه بخۆیت ئه‌وا ده‌مریت. له په‌ڕتووكه پیرۆزه‌كه‌یدا، خودا ئه‌مه به «یاسای گوناه و مردن» ناوده‌بات (ڕۆما ٨: ٢).
به گوێره‌ی فه‌رمانی خودا سزای گوناه، مردنه.
مردن واته جیابوونه‌وه. كاتێك ئاده‌م فه‌رمانی خودا ده‌شكێنێ وه‌ك لقێكی شكاوی لێدێت كه له دره‌خته‌كه‌ی جیاكرابێته‌وه، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پووكانه‌وه و مردن ده‌چێت، چونكه لقه‌كه له سه‌رچاوه‌ی ژیانی جیابووه‌ته‌وه كه دره‌خته‌كه‌یه.
كه ئاده‌م به‌دوای حه‌زو ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێت له‌بری فه‌رمانی خودا ئه‌وه یاخی بوونه: یاخیبوونیش گوناهه.
گوناه كۆتایی به هاوڕێیه‌تیه‌كه‌ی مرۆڤ و خودا ده‌هێنێت.
گوناه ده‌بێته هۆی پیربوونی جه‌سته‌ی مرۆڤ و مردنی.
گوناه جەستە و ڕۆحی مرۆڤ بۆ هه‌تاهه‌تایه له خودا جیاده‌كاته‌وه.
گوناه كوشنده‌یه.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
گوناه چییە؟ یەزدان چی بە ئادەم فەرموو ئەگەر فەرمانەكەی بشكێنێ؟ ناوێكی دیكەی مردن چییە؟