پەردەی شەست و شەشەم: پەیامی پێغەمبه‌ران‌

KoG 66-ROCKintl.orgله‌ ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌یدا، عیسا بۆ زۆرێك له‌ قوتابییه‌كانی ده‌ركه‌وت: یه‌كه‌م جار بۆ ژنه‌كان، پاشان بۆ په‌ترۆس، ئینجا بۆ دوو گه‌شتیار….
هه‌ر له‌و ڕۆژە‌دا دووان له‌وان ده‌چوونه‌ گوندێك شه‌ست تیرهاوێژ له‌ ئۆرشه‌لیم دوور بوو، ناوی ئه‌مواس بوو…
كاتێك قسه‌ و گفتوگۆیان ده‌كرد، عیسا خۆی لێیان نزیك بووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام چاویان له‌ ناسینی به‌سترا. پێی فه‌رموون: «ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ باسی چی ده‌كه‌ن؟»
به‌ ڕووێكی خه‌مناكه‌وه‌ ڕاوه‌ستان. یه‌كێكیان ناوی كلیۆپاس بوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ئایا ته‌نها تۆ له‌ ئۆرشه‌لیم نامۆیت و ئاگات له‌و شتانه‌ نییه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا تێیدا ڕوویداوه‌؟»
پێی فه‌رموون: «چییه‌؟» (لۆقا ٢٤: ١٣، ١٥-١٩)
گه‌شتیاره‌كان باسی ئه‌وه‌یان بۆ عیسا كرد كه‌ چۆن خه‌ڵكی به‌هیوابوون عیسای ناسیره‌یی ئه‌و مه‌سیحه‌ بووایه‌ كه‌ دوژمنه‌كانیانی ببه‌زاندبایه‌. به‌ڵام ئه‌و له‌خاچدرا! ئێستاش گۆڕەكه‌ی به‌تاڵه‌. له‌م شته‌ تێنه‌گه‌یشتین!
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له‌ باوه‌ڕكردن به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌! نه‌ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئه‌م شتانه‌ بچێژێت و بچێته‌ ناو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟»
ئه‌وسا ده‌ستی‏ كرد به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو نووسراوه‌ پیرۆزه‌كاندا، هه‌ر له‌ ته‌وراتی موساوه‌ هه‌تا هه‌موو په‌ڕتووكه‌كانی پێغه‌مبه‌ران.
كاتێك نزیكی ئه‌و گونده‌ بوون كه‌ بۆی ده‌چوون، عیسا وای نیشان دا كه‌ بۆ شوێنێكی دوورتر ده‌چێت. ئه‌وانیش زۆر لێی پاڕانه‌وه‌، گوتیان: «له‌لامان بمێنه‌ره‌وه‌، چونكه‌ وا ئێواره‌یه‌ و ڕۆژ له‌ ئاوابوونه‌.» جا چووه‌ ژووره‌وه‌ تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌.
كاتێك له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای كرد، پاشان له‌تی كرد و پێیدان. ئینجا چاویان كرایه‌وه‌ و ناسیانه‌وه‌، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما.
به‌ یه‌كتریان گوت: «ئه‌رێ كاتێك له‌ ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و نووسراوه‌ پیرۆزه‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه‌، دڵمان له‌ ناخماندا گڕی نه‌گرتبوو؟» (لۆقا ٢٤: ٢٥-٣٢)
گه‌شتیاره‌كان له‌ خۆشیدا هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌ و به‌ په‌له‌ به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم ڕایانكرد تاكو به‌ قوتابییه‌كان بڵێن: “مه‌سیحی په‌روه‌ردگار زیندووه‌! ئه‌و ڕزگاركه‌ره‌یه‌ كه‌ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان به‌ڵێنی هاتنیان دابوو! ئه‌و به‌رخی قوربانییه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو قوربانییه‌كاندا وێنا كرابوو! ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌!”
دواجار، به‌ ته‌واوی له‌ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران حاڵی بوون.
زۆر به‌ باشی لێی تێگه‌یشتن.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی عیسای مەسیح بە دوو گەشتیارەكەی سەر ڕێگەی ئەمواسی گوت ”گێل“؟