پەیامی چیرۆکەکە – ١

بە خۆشی و شادی

مرۆڤ هەمیشە حەز لە چیڕۆكی ئەندێشەیی و ڕۆمانسی و ڕزگاربوون دەكات، بەتایبەتی ئەو چیڕۆكانەی بە خۆشی كۆتاییان دێت. خەڵكی حەزیان لەم جۆرە چیڕۆكانەیە، چونكە خودای ڕاستەقینە دڵەكانیانی بە جۆرێك بەدیهێناوە حەز لە سەركەوتن بەسەر خراپە بكەن و هەتاهەتایە بە خۆشی بژین. بەڵام چیڕۆكی پاشای شكۆمەندی چیڕۆكێكی ئەندێشەیی نییە، بەڵكو چیڕۆكی خودایە.

قارەمانی ئەندێشەی دروستکراو خاڵی جیاکەرەوەی مێژوو نییە، بەڵکو ئەو خاڵە عیسایه. ئەندێشه ناتوانێت گوناه و شەرمەزاریامن لاببات و له خودا نزیکامن بکاتەوە، دڵمان پڕ بکات لە ئوڤین و شادی و ئاشتی، عیسا دەتوانێت.

بە هێنانەدی نوورساوی پێغەمبەران، عیسای مەسیح كارئاسانی بۆ نەوەكانی ئادەم كرد تاكو هەتاهەتایە
لەگەڵ پاشا بەدیهێنەرەكەیاندا بژین. بەڵام هەموو مرۆڤێك لەو پاشایەتییەدا ژیان بەدەستناهێنێ.

هەروەك چۆن كاتێك ئادەم لەناو باخچە زەمینییەكەدا دەژیا خودا یەك یاسای بۆ دانا، بە هەمان شێوە خودا یەك یاس

اشی بۆ نەوەكانی ئادەم دەستنیشان كردووە، ئەگەر بیانەوێ ژیانی هەتاهەتایی لە شانشینی ئاسامنی خودا بەدەستبهێنن:

«هیچ شتێكی گاڵو و هیچ كهسێكی قێزهون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵكو تەنها ئەوانەی كە ناویان
لە پەڕتووكی ژیانی بەرخەكەدا نوورساوە.»

(ئاشكراكردن ٢١: ٢٧)

پەڕتووكی ژیانی بەرخەكە ناوی هەموو ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە لە سەرهتای دروستبوونی ئادەمەوە باوەڕیان بە ڕزگاری خودا هەبووە. پاشای شكۆمەندی هیچ كەسێك بە زۆر ملكەچ ناكات باوەڕی پێ بهێنێت سەبارەت بەو قوربانییەی لەسەر زەوی بۆ ڕزگاربوون لە شەیتان و گوناه و مردن و دۆزەخ كردی.

هیچ كەسێك لەناو پاشایەتی خودا نابێت ئەگەر به ویستی خۆی نەبووبێ، بەڵام لەبەر ئەوەی پاشا
نایەوێ هیچ كەسێك لەناوبچێ، بە بانگهێشتنامەیەك پەڕتووكە پیرۆزەكەی كۆتایی دێنێت كە بریتيیە لە
بانگهێشتكردن و ئاگاداركردنەوە و بەڵێن:

«ئەوەی تینوویەتی با بێت، ئەوەی دەیئەوێت با بەخۆڕایی ئاوی ژیان ببات. من ئاگاداری هەموو ئەوانه دەكەمەوە كە گوێیان لە وشەكانی پێشبینیی ئەم پەڕتووكە دەبێت، هەركەسێك وشەیەك بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بكات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەكات كە لەم پەڕتووكەدا نوورساون… شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بەپەله دێم.«» ئامین! وەره، عیسای خاوەن شكۆ.»

(ئاشكراكردن ٢٢: ١٧-٢٢)

پاش ئەوەی ئادەم لە باخچەكەدا گوناهی كرد، چۆن وەاڵمی خودای دایەوە؟ ئادهم بە شەرمەوه وەاڵمی
دایەوە:

«لە باخچەكە گوێم لە دەنگت بوو، منیش ترسام.»

(پەیدابوون ٣: ١٠ )

بەڵام ئێستا نەوەكانی ئادەم چۆن وەڵامی بەڵێنەكانی خودا دەدەنەوە كە دەفەرموێت ئەو دەگەڕێتەوە سەر زەوی و لەگەڵ خۆی دەیانبات؟ به جۆش و خرۆشەوه وەڵام دەدەنەوە:

«ئامین! وەره، عیسای خاوەن شكۆ.»

(ئاشكراكردن ٢٢: ٢٠)

ئایا چی ئەم گۆڕانكارییەی هێنایە كایەوە؟ بۆچی هەندێك خەڵك ناترسن لەبەردەم حاكمی سەر زەویدا
بوەسنت؟ یان دێنە جۆش كاتێك بیر لە بینینی ڕووبەڕووی پاشا دەكەنەوە؟

لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە پەیام و چیڕۆكەكەی هەیە.

ئیشایای پێغەمبەر دەفەرموێ: «كێ باوەڕی بە پەیامەكەمان كرد؟ هەموو وەك مەڕ باڵوەمان
كردووە، هەریەكە ملی ڕێگای خۆمان گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەكانی ئێمەی خستە سەر
ئەو.»

(ئیشایا ٥٣: ١، ٦)

ئیشایای پێغەمبەر چیڕۆكی پاشاكە و پەیامەكەی لە سێ شتدا كورتكردۆتەوە:

١ .ئێمە گرفتامن هەیە.


«هەر یەكه ملی ڕێگای خۆمان گرت»

٢ .خودا چارەسەری هەیە بۆ گرفتەكەمان.


«یەزدان هەموو تاوانەكانی ئێمەی خستە سەر ئەو (كوڕەكەی)»

٣ .بڕیار بە دەستی خۆمانە.


«كێ باوەڕی بە پەیامەكەمان كرد؟»

ئایا باوەڕت بە پاشاكە هەیە؟

«ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونكە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە كوڕەكەی داویەتی.

ئەوەی باوەڕ بە كوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەكات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونكە باوەڕ بەو شایەتییە ناكات كە خودا سەبارەت بە كوڕەكەی داویەتی. ئەمەش شایەتییەكەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە كوڕەكەیدایە. ئەوەی كوڕەكەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی كوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت.

ئەمانەم بۆ ئێوه نووسی كە باوەڕتان بە ناوی كوڕی خودا هەیە، تاكو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.»

(یەكەم یۆحەنا ٥: ٩-١٣)

بە دڵنیاییەوە دەتوانی ڕێگە ڕاستەكە بزانی، چونكە پەروەردگار هیچ گومانی نەهێشتۆتەوە.


ئایا ڕووت لە ئايینی مرۆڤانە وەرگێڕاوە و ئامێزت بۆ شایەتی خودا كردۆتەوە؟ ئەگەر بەڵێ، بە دڵنیاییەوە
ژیانی هەتاهەتایت بە دەست هێناوە و هەتاهەتایە لەگەڵ پاشاكەدا دەژیت.


بەڵێ، هەموو شتەكان بە خۆشی كۆتاییان دێت.


داهاتوو